به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ به‌گێڕانه‌وه له خانه‌ی میلله‌ت، عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران که بۆ به‌شداری له یازده‌هه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌رله‌مانه‌کانی وڵاتانی ئیسلامی سه‌فه‌ری بۆ به‌غدا کردبوو، شه‌وی چوارشه‌ممه گه‌یشته‌وه تاران و به هه‌وڵنێرانی ڕاگه‌یاند: به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌رله‌مانه‌کانی وڵاتانی ئیسلامی له به‌غدا کاریگه‌رییه‌کی به‌رچاوی هه‌بوو و ده‌ریخست که له ئێستادا سه‌ربه‌خۆیی ئه‌منی لانیکه‌م له به‌شه گرینگه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه و شاندی په‌رله‌مانی وڵاتانی جیاواز له‌و بابه‌ته ئاگادار کرانه‌وه.
لاریجانی: ههڤگرییهکی باش هه‌یه له‌نێوان وڵاتانی ئیسلامی‌دا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌ی تیرۆریزم
لاریجانی: ههڤگرییهکی باش هه‌یه له‌نێوان وڵاتانی ئیسلامی‌دا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌ی تیرۆریزم
٣٠ کانوونی دووەم ٢٠١٦ - ١٤:٤٢
News ID: 732590
سه‌رۆکی مه‌جلیسی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ههڤگرییهکی باش له نێوان وڵاتانی ئیسلامی‌دا بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ تیرۆریزم له ئارادایه، هه‌رچه‌نده که ئه‌مڕۆ زیاتر له هه‌رکاتێکی دیکه پێویستمان به پراکتیس و هه‌نگاوی کرده‌یی هه‌یه.
ناوبراو زیادی کرد: له‌و کۆنفرانسه‌دا چه‌ند باسێکی گرینگ به وه‌به‌رایه‌تی پرسی تیرۆریزم و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی که به‌رۆکی وڵاتانی ئیسلامی گرتووه هاته ئاراوه و ههڤگرییهکی باش بۆ خه‌بات له‌دژی تیرۆریزم دروست بوو که ده‌بێ ئه‌و ههڤگرییه له کرده‌وه‌دا پیشان بدرێت.
لاریجانی وێڕای ئاماژه به گفتوگۆ و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک په‌رله‌مانی وڵاتانی دۆست و دراوسێ، ڕایگه‌یاند: له‌و سه‌فه‌ره‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار، سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی په‌رله‌رمانی عێراق سه‌باره‌ت به گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی ئابووری دوو لایه‌نه و هاوکاری ئه‌منی گفتوگۆمان کرد.
ناوبراو ڕوونیشیکرده‌وه: شێوازی هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌ر هه‌ردوو وڵات وه‌کوو یه‌ک وایه، که وابوو پێویسته گفتوگۆ و هاوکاری نزیکی نێوان ئێران و عێراق هه‌موو کات، به‌رده‌وام بێت.